AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١٠:٣٢

70 فەرماندەی کورد لە دەوڵەتی سووریا پۆست وەردەگرن

70 فەرماندەی کورد لە دەوڵەتی سووریا پۆست وەردەگرن

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، چاوەڕوانی وەڵامی دیمەشقە لەبارەی پێدانی پۆستی سەربازی بە فەرماندەكانی كە لیستێكی 70 ناوی ڕاستكردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیمەشق و کورد لەسەر تێكەڵكردنی دامەزراوەی سەربازی و مەدەنیەكانی دەێرزور رێككەوتوون و دیمەشق بەڵێنی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەك لە دەستووری كاتیی سووريای داوە لە بەرژەوەندی كورد.

مانگی رابردوو دوو کۆبوونەوە لە دیمەشق ئەنجامدران کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە بەشداربووتیادا، دوای ئەوە هەسەدە لیستێکی ناردووە کە ناوی زیاتر لە 70 فەرماندەی لەخۆگرتوە بۆ وەرگرتنی پۆست لە ئیدارەی نوێی سووریا.

لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی سووریان سەبارەت بە لیستی ئەو ناوانە.

News ID 57648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha